بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ڕۆژی سێشەمەی هەواڵدەریی ڕادیو تەلەفیزیون و بە گێڕانەوە لە سەرچاوە هەواڵیەکان ڕکەبەرایەتیەکانی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریەتی ئەمریکا بە توندی درێژەی هەیە و هیلاری کلینتون بەربژاری دیموکراتەکان و دۆناڵد تڕامپ بەربژاری کۆماریخوازان دو بەربژاری دواجاری ئەو هەڵبژاردنە خۆیان بۆ وتووێژ و مونازرەی ڕاستەوخۆ ئامادە دەکەن .
ئەوە لە حاڵێکدایە کە ڕاپرسیەکان نیشان دەری چانسی زۆرتری هیلاری کلینتون وەزیری دەرەوەی پێشوو بۆ سەرکەوتن لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریەتی پاییزی ئەمساڵ لە چاو دوناڵد تڕامپ خەنیمی کۆماری خوازیەتی .
لە ڕاپرسی زانکۆی مانموس ، چل و شەش لە سەدی ئەمریکاییەکان ڕایانگەیاند لە هەڵبژاردنەکانی چوارەمی نوامبر بە هیلاری کلینتون دەنگ ئەدەن ئەوە لە حاڵێکدایە کە سی و چوار لە سەدی بەشدار بووان لەو ڕاپرسیەدا ڕایانگەیاند دوناڵد تڕامپی کۆماریخواز بژاردەی شیاوی ئەوان بۆ قەبووڵکرانی سوکانداری کۆشکی سپیە .
زانکۆی مانموس ئەو ڕاپرسیەیەی لە ڕۆژانی چوارەم تا حەوتەمی ئووت بە پەراوێزی هەڵەی سێ و نیو لە سەد ئەنجام دا .
ڕاپرسی دامەزراوەی ڕییل کلییر پالتیکس یش پشت ڕاست کەرەوەی چانسی زۆتری هیلاری کلینتونە دامەزراوەی ڕییل کلییر پالیتیکسیش ئەو ڕاپرسیەی بیست و نوهەمی ژوئییە تا حەوتی ئووت ئەنجام داوە ...
کۆتایی کورتە نامە/310